(سبەی):
ته‌ڵاڵ سلۆ له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات جیاده‌بێته‌وه و ده‌چێته ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی سوپای سوریای ئازاد له باكوری ئه‌و وڵاته.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی سێ شه‌ممه ته‌ڵاڵ سلۆ وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات خۆی گه‌یاندۆته ناوچه‌كانی ریفی حه‌ڵه‌ب كه له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای ئازاد دایه له‌چوار چێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریای نزیك له توركیا به پشتیوانی ئه‌نكه‌ره كۆنترۆڵیان كردوه.
ته‌ڵاڵ سلۆ كه به ره‌گه‌ز توركمانه، له‌دایكبوی ساڵی (1965)ی شاری حه‌ڵه‌به و له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی رابردو ئه‌فسه‌ر بوه له سوپای سوریا و پاشان خانه‌نشین بوه، ساڵی (2015) و له كاتی دروستبونی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات په‌یوه‌ندی به‌و هێزه‌وه كرد و بوه وته‌بێژی هه‌سه‌ده.