(سبه‌ی):
كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین له هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.
به پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، له رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوه‌وه به‌هۆی كاریگه‌ریی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، كه‌شێكی ناسه‌قامگیر رو له ناوچه‌كه ده‌كات و ئاسمانی هه‌رێم بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕدرێت و له پاشنیوه‌ڕۆشه‌وه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان باران بارین ده‌ستپێده‌كات.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاشكراشیده‌كات، رۆژی دوشه‌ممه سه‌رباری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاستك كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوریش كارده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه و رێژه‌ی بارانبارین زیاتر ده‌بێت و هاوكات سێشه‌مه و چوارشه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ بارانبارین بارسته هه‌وایه‌كی سارد له ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپاوه كار ده‌كاته سه‌ر هه‌رێم و له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فرده‌بارێت.