(سبەی):
به‌هۆی لافاوه‌وه (14) كه‌س له یۆنان گیانیان لەدەستدا و ژماره‌یه‌ك رێگای خێراش به‌هۆی قوڕ و لیته‌وه داخران.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تد پرێس بڵاویكرده‌وه، تیمه‌كانی فریاگوزاری ته‌رمی (12) له قوربانیه‌كان له شارۆچكه‌ی ماندرای سه‌ر به ئه‌سینا دۆزیوه‌ته‌وه و ئێشكگری كه‌ناراوه‌كانیش دو ته‌رمی دیكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه گومان ده‌كرێت به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه گه‌یشتبێتنه ناو ده‌ریا.
لافاوه‌كه ناوچه‌كانی دوروبه‌ری شاری ئه‌سینای پایته‌ختی گرتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خان‌و و ئۆتۆمۆبێلی هاوڵاتیان ژێر ئاو كه‌وتن، به‌شێك له رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ش داخران، ئه‌وه‌ش دوای شه‌پۆلێكی باران بارین به‌خوڕ هات.