(سبەی):
سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان سه‌ردانی پاریس ده‌كات، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر داوای ئه‌وه، به‌ڵام داوای مه‌نفای سیاسیی بۆ حه‌ریری نه‌كردوه، براكه‌شی پشتیوانی له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ده‌كات.
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس بڵاویكرده‌وه، بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتودا، سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكی وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی لوبنان، به‌سه‌ردانێك بگاته شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندوه، سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌ریری بۆ پاریس، له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌وه و ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه، گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی لوبنان.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وتویه‌تی: حه‌ریری به‌سه‌ردانی فه‌رمی ده‌چێته پاریس و ئامانج لێی په‌نادانی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان نییه وه‌كو مه‌نفایه‌كی سیاسی.
لای خۆیه‌وه به‌ها حه‌ریری برا گه‌وره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان رایگه‌یاند: ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی سه‌عد حه‌ریری، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ئێران و هه‌ڵوێسته‌كانی حزبوڵاوه بوه له كاروباری ناوخۆی لوبنان.