“لە هەوڵداین حكومەتی عێراق نەوتی زیاتر بۆ هەرێم دابین بكات”

کاوە محەمەد

(سبەى):

پەرلەمانتارێکى فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت؛ ئەو (30) ملیۆن لیترە نەوتەی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دابینكراوە بڕێكی كەمە و بەشی پێدواییستیەكان ناكات.

كاوە محەمەد ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشى خستەڕو؛ تەنها پارێزگاى سلێمانى پێویستى بە (100) هەزار بەرمیل نەوت هەیە بۆیە ئەو بڕەى بەغدا دابینى کردوە بەشى پێداویستیەکانى هەرێم ناکات، بۆ چارەسەرى ئەوەش وتى: “لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی پرۆسەكە بەردەوامی هەبێت و بڕی ئەو نەوتەش زیاد بكرێت كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستا دابینكراوە”.

ئەوە لەکاتێکدایە هێشتا لە زۆربەى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان نەوت دابەشنەکراوە و سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمیش لە دوا لێدوانى رۆژنامەوانیدا جەختى کردەوە کە تواناى هەرێم بۆ دابینکردنى نەوتى سپى سنوردارە، پێشتریش لە پێناو دابینکردن نەوت بۆ هاوڵاتییان ئەنجومەنى پارێوگاى سلێمانى بە نوسراوى فەرمى داواى لە بەغدا کرد نەوت رەوانەى هەرێمى کوردستان بکات.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە