ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ساڵح مه‌عروف
له خوێندنه‌وه‌ی مێژوی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ژیان تیایاندا واتاداره، ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه سه‌لمێنراوه‌ی كه گشت قۆناغه‌كانی سه‌ركه‌وتنیان ته‌نها به خوێن گه‌شه‌ی پێنه‌دراوه، به‌ڵكو له قۆناغه‌كانی داهێنان و بنیاتنانه مرۆڤایه‌تیه‌كاندا، له‌بازنه‌كانی كاری پێكه‌وه‌یی و دادوه‌رێتی و بایه‌خی سه‌روه‌ته نیشتیمانیه‌كاندا گه‌وره بون و به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندندان، له ده‌رئه‌نجامی گه‌شه‌ی بیر‌و شۆڕشه‌كانی پیشه‌سازی و دیموكراتی و پاراستنی شكۆی تاك و به‌كارخستنی هێزی كار‌و وابه‌سته‌ییان به یاساكان و به‌رده‌وام بونیان له‌سه‌ر كۆی بنیاتنانه‌كان، گه‌یشتنه ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی كه نه‌ك خۆیان به‌ڵكو جیهان شانازیان پێوه بكه‌ن.
له‌لای ئێمه هه‌تا ئیمڕۆش وه‌ك قۆناغی فیوداڵیه، به‌رده‌وام پاڵه‌وانه ناڕۆشنبیره حیزبیه‌كانمان به‌بۆنی خوێن و ره‌نگه‌سالارێتیه‌كان مێژو ده‌نوسنه‌وه؟ له‌و رۆژه‌وه‌ی كه ناكۆكی و دژایه‌تیه‌كان له بازنه‌كانی بۆنی خوێن و حه‌زی قۆرخكاریدا درێژه‌یان به گوتار‌و ره‌فتاری شۆڕشگێڕی حیزبی و تاكڕه‌وێتی و چه‌واشه‌كاری ئازادی و ده‌مامكداری دیموكراتی دا، پێمان ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ربین ده‌بێت بڵێین ره‌وایه به هه‌ر شێوازێك بێت هێنده‌ی چیاكان لاشه‌هه‌ڵچنن، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین له سایه‌ی ئێوه‌دا زیندوین ده‌بێت بڵێین ره‌وایه له نائه‌قڵانیه‌تی ئێوه‌وه خوێنمان بڕێژرێ، له بازنه‌كانی سه‌پاندنی خاوه‌ندارێتی ئێوه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین مرۆڤین ده‌بێت به‌پله‌ی به‌ندیه نه‌خوازراوه‌كانی مرۆڤبونیشمان ره‌زیبین.
له‌لای ئه‌وان خوێن پاڵه‌وان دروستده‌كات، خوێن لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌ده‌ب ده‌نه‌خشێنێت، ئاخر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به خوێن و ره‌نگه سالاریه‌تیه‌كانه‌وه پاڵه‌وان دروست بكات سه‌رئه‌نجام پاڵه‌وانی خوێن‌ڕێژ به‌رهه‌م ده‌هێنێ، ئاخر كه لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌ده‌ب و په‌روه‌رده‌ی نیشتیمانی له خوێن هه‌ڵبكێشرێن سه‌رئه‌نجام ئه‌ده‌ب و په‌روه‌رده‌یه‌كی بێ روناكی نیشتیمانی به‌رهه‌م ده‌هێنرێ، ئاخر كه ئه‌وان به خوێن جوگرافیای نیشتیمان و ناوچه‌گه‌رێتی بنه‌خشێنن و هه‌ر به‌خوێنیش مێژوی سالارێتیه‌كان تۆماربكه‌ن ده‌رئه‌نجام وه‌ك ئیمڕۆمان جوگرافیا‌و مێژوی نیشتیمان ده‌گه‌نه سه‌ودا سه‌ری سالارێتی خۆیانه‌وه، ئاخر كه كاروانچیه‌كانی رێبازه سالارێتییه‌كان له روباری خوێندا مه‌له‌وانێكی شاره‌زان بن، چۆن ئه‌توانن كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی بنیات بنێن، ئاخر كه‌هێزی ئایدۆلۆژیا له خوێندا گه‌وره بێت و له خوێندا گه‌شه بكا و هه‌ر له خوێندا هه‌نگاو بنێ، ئه‌وه سات به سات فراوانكردنی بازنه‌كانی ئه‌قڵێتی یه‌كتر قبوڵنه‌كردن و یاساشكێنی و درێژه‌دان به نائارامی نیشتیمانی ده‌گه‌نه ئومێدی به‌رده‌وام بونیان.
له تێرنه‌بونی بۆنی خوێن و له حه‌زی شكاندنی كۆی شكۆكاندا حیزبه كۆنه پارێز و ته‌قلیدیه‌كان به‌رده‌وام به دوای په‌یداكردنی دوژمن و فراوانكردنی بازنه‌كانی دژایه‌تیدا ده‌گه‌ڕێن.تاشه‌مه‌نه‌فه‌ری خوێن به‌رده‌وام بهاوێژن، حیزبه ته‌قلیدیه‌كان كه له خوێندا دروست بون و له خوێندا گه‌وره بون و له‌خوێندا گه‌یشتنه ترۆپكی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وده‌مه بیر‌و هۆشیان ده‌م و ده‌ستیان له خوێنی قوربانیه‌كان و له تاڵانی نیشتیمان و له بێویژدانی مرۆڤبوندا غه‌رقی ده‌ریا لیخنه‌كانی گه‌نده‌ڵی و چه‌واشه‌كاری بون و ده‌بن.
قۆرخكاران هه‌رگیز رابردو تێناپه‌ڕێنن، وانه له شكسته‌كان قه‌د وه‌رناگرن، ئاخر لالۆی ناڕۆشنبیری حیزب و پێشه‌نگه نانیشتیمانی و نامرۆڤایه‌تیه‌كان، ئه‌م سه‌رده‌مه كه ترۆپی گه‌شه‌ی داهێنان و دیموكراتی و جیهانگیری و ئازادی ودادپه‌روه‌رێتیه، چۆن ده‌بێت وه‌ك رابردو ده‌روێشانی حیزبه‌كانتان به خوێنڕشتن په‌روه‌رده‌كه‌ن، ئه‌ی نابینن له رابردوی پڕ له‌شه‌رمی یه‌كترشكاندنی ئێوه و له كه‌مه‌ی سیاسه‌تی نائه‌قڵانی و له ده‌رئه‌نجامی نائاماده‌كاری و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان و مانه‌وه‌تان له سه‌ر رازاندنه‌وه‌ی سالارێتی و تیرنه‌بونتان له بۆنی خوێن و له پاره‌ی دزراو چ ڕه‌وشێكی گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ دواوه هێنایه‌كایه‌وه ،ئه‌م ڕه‌وشه سه‌رتاپا شێواوه كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كاره نامرۆڤایه‌تیانیه، كه ویستیان جوانی له ناو خوێندا بنه‌خشێنن، عیشق بۆ خوێن درێژه بكێشێ وله بۆنی خوێندا ئاشتی سه‌وز بكه‌ن!
سه‌یركه‌ن له دوای زه‌مه‌نێك له یه‌كتر قبوڵنه‌كردن و نایاسایی و نا ئارامی و نا دادی و ناڕونی و نا ئاماده‌كارییه‌كانی رابردوه‌وه، له دوای زنجیره‌یه‌ك له‌حه‌زی زاڵخوازێتی و سه‌پاندنه‌كانه‌وه، له دوای كاره نا واقیعیه‌كانی دیوه‌خانی (لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كوردستان داش عێراق و ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان) و له دوای سوتاندنی كارته نیشتیمانیه‌كان و له‌ده‌ستدانی خاك و شكاندنی شكۆی گیان فیدایانی نیشتیمان و له دوای كه‌مه ئابڕوچوه درێژخایه‌نه‌كانی ئابوری و كارگێڕیتانه‌وه به‌ره‌و چی بچوكبونه‌وه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێینه‌وه،له‌م ژینگه ناسازگاره ته‌م و بۆن خوێناویه‌دا تروسكه‌یه‌كتان بۆ كاری پێكه‌وه‌یی و یه‌كترقبوڵكردن نه‌هێشته‌وه.
له كۆی كاره ناشازه‌كانه‌وه سلمێندرا،كه‌به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی و ساڕێژكردنی برینه‌كان به كاسبوانی بۆنی خوێن و نخرۆبوانی سالارێتی نایه‌ته‌دی، ئاشتی به مرۆڤی نه‌خوێنده‌وارو خۆسه‌پێن و ناڕاستگۆ نایه‌ته‌دی، ئاشتی به‌مرۆڤی گه‌وره و ئه‌قڵی گه‌وره‌و خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی گه‌وره‌ی دێته‌دی، ئێوه كه‌له كۆی كایه نیشتیمانیه‌كاندا دۆڕان، وازبێنن لێگه‌ڕێن با به بیر‌و هزره مه‌زنه نیشتیمانیه‌كانه‌وه، به كۆده‌نگی و كۆ ڕه‌نگی له‌سه‌ره‌تایه‌كی نوێ و له ده‌ستپێكێكی نوێی ته‌واو جیاواز له‌وه‌ی ئێوه، له روشێكی نوێ و له خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا نیشتیمان به‌ره هه‌ستانه‌وه به‌رینه‌وه، دوباره وه‌ك سه‌ره‌تاكانی شۆڕش ئه‌م جاره‌یان له شاره‌وه له ژێر چه‌تری یاسا و كاری پێكه‌وه‌یه‌تیدا به بۆنی دیموكراتی و ئاشتی وئازادی، له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌قڵانێتی دنیای سیاسه‌تدا ئومێد بۆ ئومێد بڕاوانی نیشتیمان بگه‌ڕێنینه‌وه!