گەڕان بەدواى تەرمى دو هاوڵاتیدا بەردەوامە

گەڕانى تیمەکانى بەرگرى شارستانى و هاوڵاتییان بەدواى تەرمەکاندا .. فۆتۆ: سامان عومەر

(سبەى):

تائێستا گەڕان بەدواى تەرمى دو هاوڵاتیدا لە دەریاچەی (دوکان – دەربەند) بەردەوامە کە لە پێش نیوەڕۆى پێنجشەممەوە بە بەلەمێکەوە بێسەروشوین بون.

پەیامنێرى (تۆڕى میدیاى گۆڕان) لە راپەرین رایگەیاند؛ ئەو دو هاوڵاتیە پێشتر تۆڕیان هەڵداوە بۆ راوکردنى ماسى و سەعات (8:00)ى بەیانى رۆژى پێنجشەممە هاتون بۆ هەڵگرتنەوەى تۆڕەکانیان، بەڵام خۆیان و بەلەمەکەیان شوێنەواریان نەماوە، دواى ئەوەى کەسوکاریان نەیانتوانیوە بیاندۆزنەوە بۆیە گومانى خنکانیان کرا و لە سەرلەبەیانى ئەمڕۆوە گەڕان بۆ دۆزینەوەى تەرمەکانیان دەستى پێکردوە.

وتەبێژى بەرگرى شارستانى راپەڕین، لە شوینى روداوەکە بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى وت:”تیمەکانمان سەرقاڵى گەڕانن لە ئاوەکەدا بۆ دۆزینەوەى تەرمەکان و بەلەمەک، چونکە بە دۆزینەوەى بەلەمەکە دەتوانن بگەنە شوێنى تەرمەکان، داواى هاوکاریمان لە بەرگرى شارستانى دوکان کردوە و تیمیان بەڕێوەیە، چونکە تائیستا تائێستا تەنها پێڵاوێک و پاکەتێکى جگەرە دۆزراوەتەوە ئەوەش گومانى خنکانى ئەو هاوڵاتییانەى زیاتر کردوە”.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە