(سبەی):
ئەڵمانیا فشارەکانی بۆ تورکیا زیاتر دەکات بە جۆرێک هاوکارییەکانی یەکێتی ئەروپا و پۆلیسی ئینتەرپۆل بۆ حکومەت و دەسەڵاتی ئەو وڵاتە سنوردار دەکاتەوە.
یه‌كێتی ئه‌وروپا بودجه‌ی ساڵی (2018)ی ئاشكرا ده‌كات و له بودجه نوێیه‌كه‌یدا به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانه‌وه، هاوكارییه‌كانی خۆی بۆ توركیا كه‌م ده‌كاته‌وه.
كه‌مكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانی توركیا له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه له‌سه‌ر داوای ئه‌نگێلا مێركڵ بوە، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نكه‌ره دوای كوده‌تاكه‌ی (15)ی ته‌موز گرتویانه‌ته‌به‌ر و كه بوه‌ته هۆی دورخستنه‌وه‌ی (40) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له كاره‌كانیان و ده‌ستگیركردنی نزیكه‌ی (50) هه‌زار كه‌سی دیکە.
به‌پێی بودجه‌ی نوێی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هاوكاریه‌كانی برۆكسل بۆ ئه‌نكه‌ره ساڵانه نزیكه‌ی (175) ملیۆن یۆرۆ كه‌م كراوه‌ته‌وه، سیگفرید مۆریسان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌ڵێ: له رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كانه‌وه پەیامێکی رونیان ئاراسته‌ی ئه‌نكه‌ره كرد.
پێشتر یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا له‌نێوان ساڵانی ( 2014 تا 2020)، به‌بڕی چوار ملیار و (450) ملیۆن یۆرۆ هاوكاری توركیا بكات پێش ئه‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك ئه‌ندام وه‌ربگیرێت.
ئه‌ڵمانیا هاوكارییه‌كانی بۆ پۆلیسی ئینته‌رپۆل زیاد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له توركیا بكات له رێگه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌وه كه‌سایه‌تییه ئۆپۆزسیۆنییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیربكات.
لە لایەکی دیکەوە به‌پێی راپۆرتێكی هاوبه كه رۆژنامه‌ی زود دویچه تسایتونگ و كه‌ناڵه‌كانی ئێن دی ئاڕ و ده‌بلیو دی ئاڕ ئاماده‌یان كردوه، حكومه‌تی به‌رلین ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئینته‌رپۆل، پارێزگاری له كه‌سایه‌تییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا بكات له‌ناو خاكی ئه‌وروپا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه‌دێت پێشتر توركیا چه‌ندجارێك توانی ناوی كه‌سایه‌تییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ناو لیستی داواكراوان جێگیر بكات، دوایەمینیان ده‌ستگیركردنی نوسه‌ری توركیا دۆغان ئاخانلی بو كه مانگی ئابی رابردو له ئیسپانیا له‌سه‌ر داوای توركیا ده‌ستگیركرا.
هاوکات نوسه‌ری دیاری كورد سه‌لیم جورو كایا كه ماوه‌ی (20) ساڵه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی رایگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه زانیویه‌تی ناوی ئه‌و له لیستی داواكراوانی ئینته‌رپۆلدایه.