(سبەی):
پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ینێ دادگای فیدراڵی عێراق به بڕیارێك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان رابگه‌یه‌نێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ستبونی به بڕیاره‌كه‌وه رابگه‌یه‌نێت.
به‌پێی راپۆرتێك كه رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا پشتبەستو به زانیاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه له هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه، بڕیاره سبه‌ینێ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێك ده‌ربكات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی (25)ی ئه‌یلولی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ست ده‌بێت به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه، چونكه پێشتر هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه هه‌ڵوبوە‌شێنێته‌وه و كۆتایی به قه‌یرانی ریفراندۆم بهێنرێت و هه‌ردولا ده‌ست بكه‌نه‌وه به گفتوگۆكردن.