(سبەی):
وه‌فدێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه به‌م دواییانه له‌ژێر ده‌ستی داعش ئازاد كراون، بۆ ئه‌وه‌ی پێشێلكاریی چه‌كداره‌كانی ئه‌و گروپە له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی تۆمار بكرێن.
ئه‌میندارێتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند؛ له دیداری ئه‌گنیس كالامارد بڕیارده‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌هدی عه‌لاق ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جه‌ختی كردوه‌ته‌وه كه گرنگترین كاره‌كانیان له عێراق، به به‌ڵگه‌كردنی پێشێلكارییه‌كانی چه‌كدارانی داعشه له‌و ناوچانه‌ی عێراق كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبون دژی هاوڵاتیان و پێكهاته جیاوازه‌كانی گه‌لی عێراق.
ئاماژە بەوە کراوە کە سەرقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكن له‌و باره‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رادەستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی بکەن و به مزوانه خۆی و تیمێك سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه ئازاد كراون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ئاستی زیان و نه‌هامه‌تیه‌كان بن.