(سبەی):
(لێکه‌وته‌کانی پاش ریفراندۆم) ناونیشانی نوێترین لێکۆڵینه‌وه‌ی (ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان)ه، که له‌لایه‌ن (گه‌یلان عه‌باس، هه‌ڵمه‌ت محەمەد، ئه‌نوه‌ر که‌ریم) نوسراوە و ئاماده‌کراوه.
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا به‌وردی باس له لێکه‌وته‌و زیانه‌کانی پاش ریفراندۆمی (25) ئه‌یلولی (2017) کراوه، هاوکات باس له ده‌رئه‌نجامی هێرشه‌کانی (16)ی ئۆکتۆبه‌ری سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی کراوه بۆ سه‌ر ناوچه دابراوه‌کان و دواتر زیان و لێکه‌وته‌کانی پاش هێرشه‌کان بۆ سه‌ر کوردستان له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێک پۆلێن کراون، له‌وانه‌ش زیانه‌کان له‌سه‌ر ئاستی (ئابوری: نه‌وت، خاڵی سنوری، فرۆکه‌خانه‌کان، خاک و جوگرافیا، سیاسی و دیبلۆماسی و زیانی گیانی و مادی و سه‌ربازی … هتد).
له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا باس له‌وه کراوه شکستی ئەمجارەی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی (25) ئه‌یلولی (2017)، هیچی کەمتر نییە لە نسکۆ‌و شکستەکانی کورد لە رابردودا، بەوپێیەی ئەم ریفراندۆمە هەرێمی کوردستان و دۆزی سه‌ربه‌خۆیی کوردی چەندین دەیەو قۆناغ گێرایەوە دواوە، چ لەسەر ئاستی کوردستان، چ لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکەو جیهان.
ئەوە جگە لەو زیانەی کە بەر قەوارەی هەرێمی کوردستان کەوت لەروی (خاک، سەرچاوەکانی داهات و دارایی و پێگەی سیاسی و دیبلۆماسی و زیانی گیانی و ماددی …).
هاوکات له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا هاتوه هەرێمی کوردستان لە دوای (16)ی ئۆکتۆبەر، جیا لەزیانە گیانییەکان، نزیکەی (44) هەزار کم چوارگۆشە کەبەرامبەرە بە نزیکەی (51%) خاکی کوردستانیان لەدەستدا، هاوکات سێ کێڵگەی گەورەی نەوتی کە زیاتر لە (535) بیرە نەوت لە خۆ دەگرت، بەم جۆرەش رۆژانە هەرێمی کوردستان نزیکەی (375) هەزار بەرمیل نەوتی لەدەستدا. هاوکات داخستنی مەرزەکانی هەرێم و بریاری راگرتنی گەشت و بەمەرکەزی کردنی فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، خاڵێکی دیکەیە کە زیانی گەرەی لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گەیاندوە، بەم جۆرەش هەرێمی کوردستان لە ئاکامدا نزیکەی (60%) داهات و سەرچاوەی دارایی لەدەستدا.
دواجار سوبون لەسەر بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆم و گوێ نەگرتن لە بۆچونی هێزەکانی نێو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بۆ ئەنجامنەدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان، هۆکارێک بو بۆ ئەوەی لەکاتی پەلامارەکانی هێزەکانی سوپا‌و حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکوک و ناوچەکانی دیکە هێزە نێودەوڵەتییەکان هیچ پشتیوانی و هاوسۆزییەک بۆ کورد دەرنەبڕن و تەنانەت پەلامارەکانی حەشد بۆ سەر کوردستان وەک جوڵەی سەربازی و ئاسایی و پرسی نێوخۆی عێراق خوێندنەوەی بۆ بکەن.