قاسم سوله‌یمانی‌ كۆتاییهاتنی‌ داعش له‌ عێراق ‌و سوریا راده‌گه‌یه‌نێت

(سبەی):

فه‌رمانده‌ی‌ فه‌یله‌قی‌ قودسی‌ ئێرانی‌، كۆتاییهاتنی‌ رێكخراوی‌ داعشی له‌ عێراق ‌و سوریا راگەیاندو ئاماژەی بەوەکرد، به‌هاوكاریی‌ ‌و هه‌ماهه‌نگیی‌ هه‌موان، كۆتایی‌ به‌و په‌تایه‌ هات كه‌ ناوی‌ داعش بو.

 

له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ عه‌لی‌ خامنه‌یی‌ رابه‌ری‌ باڵای‌ ئێران، قاسم سوله‌یمانی‌ فه‌رمانده‌ی‌ فه‌یله‌قی‌ قودسی‌ ئێرانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد، ئه‌و دره‌خته‌ پیسه‌ی‌ كه‌ ناوی‌ داعش بو، له‌ سوریا ‌و عێراق كۆتایی‌ پێهاتوه‌، پیرۆزبایی‌ خۆشی‌ له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ كردوه‌، كه‌ له‌ عێراق ‌و سوریا به‌سه‌ر رێكخراوی‌ داعشدا تۆماركراوه‌.

 

هەروەک رونیكردوه‌ته‌وه‌، هه‌ماهه‌نگیی‌ ‌و هاوكاریكردنی‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان، فاكته‌رێكی‌ گرنگ بو بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر ‌و كۆتاییهێنان به‌ تیرۆریستانی‌ داعش.

 

قاسم سوله‌یمانی‌ سوپاسی‌ حكومه‌ت ‌و گه‌لانی‌ عێراق ‌و سوریا ‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ كردوه‌، له‌ هه‌نگاوه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ تیرۆرو وتی: “به‌ داگرتنی‌ ئاڵای‌ داعش له‌ شارۆچكه‌ی‌ ئه‌لبوكه‌مالی‌ سوریا، شتێك نه‌ماوه‌ به‌ناوی‌ داعش”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە