(سبەی):
حیزبوڵای لوبنان به‌نیازه هێزه چه‌كداره‌كانی له خاكی عێراق پاشه‌كشه پێبكات، ئه‌مینداری ئه‌و حیزبه‌ش ده‌ڵێت: هێزه‌كانیان ره‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، كه پێویستیان به‌هاوكارییه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی عه‌ره‌بی، حیزبوڵای لوبنانی وه‌كو رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌مدا، حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌مینداری حیزبوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، میلیشیاكانیان له خاكی عێراق ده‌كشێننه‌وه.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا له لێدوانێكی ڤیدیۆییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، کە هێزه چه‌كداره‌كانیان خاكی عێراق به‌جێده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان و وتی: “ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی حیزبوڵا كه ئێستا له عێراقن، پێشتر له‌سه‌ر داوا و به‌هه‌ماهه‌نگیی حكومه‌تی به‌غدا چونه‌ته ئه‌و وڵاته، بۆ شه‌ڕی تیرۆر”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و هێزانه‌ی له عێراق ده‌كشێنه‌وه، ره‌وانه‌ی هه‌ر شوێنێك ده‌كرێن، كه پێویست بكات له‌سه‌ریان رۆڵی تێكدا بگێڕن، به‌ڵام ناوی هیچ وڵات و شوێنێكی دیاریكراوی نه‌هێنا.