(سبەی):
کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند؛ تەنها پارتی بە کاندیدیبونی نارەحەتە و دەڵێت: ئەو کاتەی نەوتی شارەکە لە ژێر دەستی حکومەتی بەغدا بوە، خەڵکی زیاتر لێی سودمەند بون.
رزگار عه‌لی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پاڵێوراوی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك لە لێدوانێکیدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگەیاند، مه‌كته‌بی سیاسی و حیزبه‌كه‌ی پشتیوانی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و ته‌نها پارتی دیموکراتی کوردستان به كاندیدكردنی ئه‌و بۆ پۆستی پارێزگای کەرکوک ناڕه‌حه‌ته.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه کردوە كه پارتی دور و نزیك مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی یه‌كێتی وه‌ربدات و داوای لەو حیزبە کردوە کە دەستبەرداری دژایه‌تیكردنی ببن.
رزگار عەلی سه‌باره‌ت به دۆخی كه‌ركوك و روداوه‌كانی دوای (16)ی ئۆكتۆبه‌ر و نه‌وتی پارێزگاکە وتویەتی: ئەو کاتەی نەوتی کەرکوک له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی به‌غدا بو خه‌ڵك زیاتر له داهاته‌كه‌ی سودمه‌ند دەبو، نه‌ك ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وتی شاره‌كه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدابو، چونكه تا ئێستا سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم شه‌فاف نییه و هیچ پارێزگایه‌كی هه‌رێم تا ئێستا پاره‌ی پترۆ دۆلاری وه‌رنه‌گرتوه.