نێچیرڤان بارزانی‌: سه‌باره‌ت به‌ داهاتوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دو بۆچونی‌ جیاواز هه‌ن

(سبه‌ی‌):

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، دو بۆچون هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ داهاتوی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.

دوای‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ له‌گه‌ڵ حیزبی‌ سۆسیالست دیموكراتی‌ كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، نێچیرڤان بارزانی‌ رونیكرده‌وه‌، دو بۆچون له‌ناو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا هه‌یه‌، بۆچونێك له‌گه‌ڵ دروستكردنی‌ حكومه‌تی‌ رزگاری‌ نیشتیمانین ‌و پێشنیازێكی‌ دیكه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ تا هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام بێت.

سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ داهاتوی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ سه‌ر به‌ حكومه‌تیش، نێچیرڤان بارزانی‌ وتی‌: تاكو ئه‌و كاته‌ی‌ حكومه‌ت له‌ توانایدا بێت موچه‌ دابینده‌كرێت.
وتیشی‌: كه‌ نه‌مانتوانی‌ به‌ ئاشكرا به‌خه‌ڵكی‌ هه‌رێم ده‌ڵێین توانای‌ پێدانی‌ موچه‌مان نییه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە