ساڵی داهاتو عێراق دەست بە قەرەبوكردنەوەی كوەیت دەكاتەوە

(سبەى):

نەتەوە یەكگرتوەكان رایدەگەیەنێت؛ لە ساڵی داهاتوەوە عێراق دەستدەكاتەوە بە قەرەبوكردنەوەی كوەیت و تا ساڵی (2021) ساڵانە بڕەکە زیاددەكات.

لیژنەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ قەرەبوەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند؛ لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی (2014)وە بەهۆی روداوە ئەمنییەكان و كورتهێنانی بودجەوە قەرەبوی كوەیت لەلایەن عێراقەوە راگیراوە، بەڵام ساڵی داهاتو بە رێژەی لە (0.5%) لە داهاتی نەوتی عێراق دەستپێدەكاتەوە و ساڵی (2019) دەبێتە (1.5%) و لەساڵانی (2020 و2021) دەبێتە (3%).

ساڵی (1990) سەدام حسێن بۆ ماوەی حەوت مانگ كوەیتی داگیركرد و بەهۆیەوە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە بڕیاردرا كە دەبێت عێراق زیانەكانی ئەو داگیركارییە قەرەبوبكاتەوە كە بە (52) ملیار و (400) ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە