(سبەی):
له قه‌زای شێخان دو منداڵ كه‌وتنه گۆماوێكه‌وه و خنكان، له كاتێكدا یه‌كێك له‌و منداڵانه كه ته‌مه‌نی (10) ساڵه هه‌وڵی رزگاركردنی برا حه‌وت ساڵه‌كه‌ی داوه.
رائید بێوار عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی به‌رگری شارستانی دهۆك، به(تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: دره‌نگانێكی ئێواره‌ی دوێنێ له گوندی داره‌توی سه‌ر به‌قه‌زای شێخان، منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ كه‌وتوه‌ته چاڵێك كه به حه‌فاره هه‌ڵكه‌نراوه و ئاوی تێدا بوه، دواتریش برایه‌كی ته‌مه‌ن (10) ساڵی ئه‌و منداڵه هه‌وڵی رزگار كردنی داوه، به‌ڵام هه‌ردوكیان له گۆماوه‌كه‌دا خنكاون.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، له‌مساڵدا له سنوری پارێزگای دهۆك (29) کەس له ناو ئاو و روبار و گۆماوە‌كانی سنوره‌كه‌دا خنكاون.