(سبەی):
سه‌ره‌ڕای رێگرییه‌كانی پۆلیسی تورکیا، بەڵام بە سەدان ژن دژی توندوتیژی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەمەش ئاستەنگەکانی حکومەتی ئەو ڵاتەیان بە بیانوی باری نائاساییەوە شکاند.
ئەگه‌رچی سه‌ره‌تا هێزه‌كانی پۆلیس به‌بیانوی نایاساییبونی خۆپیشاندانه‌كه هه‌وڵیاندا رێگری له كۆبونه‌وه‌ی خۆپیشاندانی ژنان بكه‌ن، به‌ڵام رێپێوانه‌كه به‌ئاشتیانه له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی ئیستا‌نبوڵ به‌ڕێوه‌چو.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ك خوێندرایه‌وه و خۆپیشانده‌ران رایانگه‌یاند، چیتر بێده‌نگ نابن له توندوتیژیی پیاوان به‌رامبه‌ریان.
له ساڵی (2013) و دوای شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌كانی دژی حكومه‌ت و ته‌قینه‌وه‌كان و راگه‌یاندنی باری نائاسایی به‌تایبه‌تی له دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ساڵی (2016)، حكومه‌تی توركیا كۆت و به‌ندی زۆری خستوه‌ته سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان، بەڵام ژنان توانییان بەشێوەیەکی هێمنانە و ئاشتییانە ئەو کۆت و بەندانە بشکێنن و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.