زیاتر لە (34) ملیۆن دینار بۆ لێقەوماوانی رۆژهەڵات کۆکراوەتەوە

(سبەی):

کەمپەینی وەتەن چاوی لێمانە، کە تایبەت بو بە کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرای کرد زیاتر لە (34) ملیۆن دینار هاوکارییان کۆکردوەتەوە.

كه‌مپەینی وه‌ته‌ن چاوی لێمانه‌ كه‌ تایبه‌ت بو به‌ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا و ئه‌ندامانی كه‌مپینه‌كه‌ ئاشکرایان کرد؛ بڕی (28) ملیۆن و (685) هه‌زار دیناری عێراقی و چوار هه‌زار و (615) دۆلاری ئه‌مەریكیان كۆكردوه‌ته‌وه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا ده‌یگه‌یه‌ننه‌ شاری كرماشان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە