دلێر مەلا ئەحمەد
له پاش بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌می (16)ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، كه به سه‌ر باشوری كوردستاندا هات، له‌ڕوی: سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی و دیپلۆماسییه‌وه، كه ده‌رئه‌نجام و له ئاكامدا نیوه‌ی خاك و خه‌ڵكی كوردستان‌مان له ده‌ستدا، به ته‌واویی ناوچه جێگه ناكۆكه‌كانیشه‌وه، له گه‌ڵ (60%)ی نه‌وتی كوردستان و فڕۆكه‌خانه‌كان و مه‌رزه سنورییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ژێرده‌ستی حكومه‌تی عه‌سكه‌رتاری و تایه‌فه‌یی و شۆڤێنیستی عێراق، به هاوكاری: (پیلانگێریی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی و ته‌نانه‌ت ناوخۆیش)، سه‌دان هه‌زار له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان (پارێزگای كه‌ركوك) ،(قودس و دڵ و بوكی كوردستان) ئاواره‌و سه‌رگه‌ردان بون و ماڵ وحاڵیان جێهێشت و روبه‌ڕوی سیاسه‌ت و پڕۆسه‌ی جینۆساید بونه‌وه، له: كوشتن و سوتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌و تاڵانكردنی دوكان و خان‌و شوێنه گشتییه‌كان و بنكه‌و باره‌گا حیزبیه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی رۆشنبیری.
جێگه‌ی داخه! .. جێگه‌ی گومان و نیگه‌رانییه!.. تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و un و ئه‌مەریكاو سه‌رۆككۆماری عێراق كه كورده، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانمان له‌عێراق بێده‌نگن و بێ هه‌ڵوێستن له ئاستی ئه‌م تراژیدیا و جینۆسایده‌ی كه له ناو كوردستانی عێراقدا و له لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و میلیشیا سه‌ركوتكه‌ره‌كانیه‌وه (حه‌شدی شه‌عبی)پیاده ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌ده‌برێت!
شه‌وی 12\13/11/2017 سەعات (9:18) ده‌قیقه باشوری كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌شێك له باكوری كوردستان و ته‌نانه‌ت ناوه‌ڕاست و به‌شێك له باشوری خاكی عێراق، روبه‌ڕوی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێزی تۆقێنه‌رو ترسناك و مێژویی بوه‌وه، كه به گوڕی 7,3 پله‌ی رێخته‌ر بو!. له ئاكامدا كاره‌سات و ماڵوێرانی و قوربانییه‌كی زۆری ماددی و گیانی هاوڵاتیانی لێكه‌وته‌وه. له گه‌ڵ رودانی ئه‌م كاره‌ساته سروشتییه‌داو بۆ رۆژی دواتر، جێگه‌ی داخ و گومان و نیگه‌رانییه!.. چ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چ حكومه‌تی ناوه‌ند (به‌غدا) هیچ كامێكیان ئاماده نه‌بون و نه‌بینران به‌كرده‌وه‌و به په‌له و ده‌ستوبردو له رێگه‌ی تیمی فریاگوزاری خێرا بۆ لیقه‌وماوان و كاره‌ساتباران كه له ژێر دار‌و په‌ردو نه‌خۆشخانه‌و پارك و باخچه‌كاندا و له ژێر چادرگه‌دا نیشته‌جێكرابون، هاوكاری پێویستیان پێبگه‌یه‌نن و فریایان بكه‌ون و به‌هانایانه‌وه بچن و كۆمه‌ك وهاوكاری ماددی و مه‌عنه‌ویان بۆ دابینبكه‌ن!
جێگه‌ی داخه!. له پاش (48)سەعات سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی) سه‌ردانی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیان كرد!. هێشتا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دیار نییه و یه‌ك هه‌نگاو له به‌غدای پایته‌خت دورنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌و هه‌ر له دوره‌وه قسه ده‌كات، به‌ڵام به‌كرده‌وه سه‌ره ده‌رزییه‌ك و چڵه‌پوشێكی نه‌گه‌یاندوه‌ته ناوچه كاره‌ساتباره‌كه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماو و زیانلێكه‌وتوه‌كه‌و به په‌له قه‌ره‌بویان بكه‌نه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری پێویستیان فریابخه‌ن!
جێگه‌ی داخه!.. له پاش ئه‌م دوه‌م بومه‌له‌رزه‌یه، كه سروشتییه و له ناواخنیدا هه‌ڵگری بومه‌له‌رزه‌یه‌كی سیاسیشه، رۆژی 14/11/2017 هه‌رێمی كوردستان به خاك و خه‌ڵكه‌وه له پاش (48) سه‌عات له بومه‌له‌رزه‌ی دوه‌م، لوتی ته‌قی به بومه‌له‌رزه‌یه‌كی ترسناكی تره‌وه، ئه‌ویش راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بو، كه تیایدا ده‌ڵێت: “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێز له بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق ده‌گرێت، كه له به‌ندی یه‌كه‌میدا جه‌خت له سه‌ر یه‌كپارچه‌یی و یه‌كڕیزی خاكی عێراق ده‌كاته‌وه‌و رێگه نادات به‌دابه‌شبون و پارچه پارچه بون”!. ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت؛ ئێمه (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) بڕیارماندا به: (هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی ڕیفراندۆم كه له 25/ئه‌یلول/2017 دا ئه‌نجامماندا بۆ دابه‌شبوون و پارچه پارچه‌كردنی خاكی عێراق و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان)!.
له پاش ئه‌م بڕیار‌و راگه‌یاندنه، حكومه‌تی عێراق سوپاس و ستایشی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و به بڕیارێكی دروست و ئیجابی نرخاند. ده‌بێت ئه‌و راستیه به بیر خۆمان بهێنینه‌وه، پێشتر به‌ر له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، حكومه‌تی عێراق به شاندی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاندبو:”كه ریفراندۆمتان ئه‌نجامدا، داوای گفتوگۆ‌و دیالۆگمان لێمه‌كه‌ن و مه‌یه‌نه‌وه بۆ به‌غداد”.
له پاش ریفراندۆم تا رۆژی 14/11/2017 واته: له پاش دوه‌م بومه‌له‌رزه، عێراق سور بو له سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یی و پاش چه‌ندین شه‌ڕو كوشتاری به‌ره‌یی له گه‌ڵ (پارتی) و هێزی پێشمه‌رگه‌و ده‌یان قوربانی و ماڵوێرانی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌وتبونه ناو جه‌رگه‌و سه‌ره رێگه‌ی ئه‌و شه‌ڕو كوشتاره‌وه، عێراق هه‌مو رۆژێك رایده‌گه‌یاند:” ئێمه ئاماده نین گفتوگۆ‌و دیالۆگ له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامبده‌ین” و كۆمه‌ڵێك مه‌رجیشی سه‌پاندبو به سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمداو ڕۆژانه‌ش به‌شێكی لێ جێبه‌جێ ده‌كرد، وه‌كو ده‌ستگرتن به سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان و مه‌رزه سنوری و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
حكومه‌تی عێراق، رۆژانه مه‌رجه‌كانی زیاد ده‌كرد نه‌ك كه‌می بكات، به پێچه‌وانه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوك سوك، پله به پله، به‌خشكه‌یی و به هێمنی رۆژ به رۆژ ته‌نازولی بۆ عێراق (حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی) ده‌كرد، تا ناچار بو گرنگترین و مه‌ترسیدارترین و سه‌ر شۆڕانه‌ترین مه‌رج قه‌بوڵبكات، واته: ده‌ستهه‌ڵگرتن له ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، نه‌ك سڕكردنی، كه پێشتر رایگه‌یاندبو، عێراقیش به توندی ره‌تی كردبوه‌وه!.
ئێستا ئێمه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و جه‌ماوه‌ری (پارتی) به‌تایبه‌تی، له به‌رده‌می ئه‌و شۆكه سیاسییه‌داین كه به سێیه‌مین بومه‌له‌رزه پێناسه ده‌كرێت، كه ئایا ئه‌م ریفراندۆمه بۆچی ئه‌نجامدرا؟. بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌بو؟!. ئه‌م هه‌مو قوربانی و كاره‌ساته له پاش چی و كێ به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی؟!. سه‌رۆكی هه‌رێمی پێش‌و (مه‌سعود بارزانی) كه ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه، ئێستا له‌ڕوی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه، كه هه‌مو رۆژێك ده‌یوت:”من پێشمه‌رگه‌م”. كوا هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ حكومه‌تی برازا نازداره‌كه‌ی؟!. ئه‌ی حیزبه هاوئاوازه‌كان و ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له پاش ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه به ته‌مای چین؟!. به‌كرده‌وه چی‌یان پێده‌كرێت و ده‌توانن چی ئه‌نجامبده‌ن؟!.
ئاشكرایه له پاش هه‌مو ئه‌م روداو كاره‌ساتانه حكومه‌تی عێراق به نیازی چییه، به دوای چ ئامانج و ستراتیژیكه‌وه‌یه، عێراق به نیازه ئه‌م دو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره له كوردستان (پارتی و یه‌كێتی) بچوك بكاته‌وه و بیانخاته به‌رده‌م دو بژارده‌و دو چاره‌نوسی ترسناك و گرنگ و مێژوییه‌وه.
یه‌كه‌م: له‌ڕوی مرۆیی و عه‌سكه‌رتاری و هێزه‌وه لاواز‌و بچوكیان بكاته‌وه. دوه‌م: ئه‌م هه‌رێمه ورده ورده بكاته پارێزگا‌و رۆڵی سه‌ركرده‌كان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م حكومه‌ته‌ش له مه‌نگه‌نه بدات و له‌ڕوی دیپلۆماسییه‌وه بیانخنكێنێت و بێده‌سه‌ڵات و بێ ئیعتباریان بكات له لای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیان سنورداربكات، تا به ته‌واوی ده‌یانپچڕێنێت.
کاتێک ده‌ڵێت:” من بودجه نانێرم، به‌ڵام موچه ده‌نێرم بۆ فه‌رمانبه‌ران و به‌و مه‌رجه‌ی خۆم ده‌مه‌وێت”. یان له یاسای گشتی بودجه‌ی 2018 دا بڕی 17% ی كه‌مكردوه‌ته‌وه بۆ 12,67% واته: گوشین و خنكاندن و مایه‌پوچكردنی گیرفانی ئه‌م دو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌یه له كوردستاندا‌و په‌یتا په‌یتاش ده‌ڵێت:”من دژی گه‌نده‌ڵی كارده‌كه‌م و ئه‌وانه‌شی له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاون ڕاده‌ستی دادگاییان ده‌كه‌م و ده‌ستیش ده‌گرم به سه‌ر پاره بلۆككراوه‌كانیاندا”. هه‌مو ئه‌م په‌یام و ئاماژانه بۆ ئه‌وه‌یه‌و له پێناوی ئه‌و ئامانجه‌دایه، كه ئه‌وه‌نده لاواز‌و بچوك و بێده‌سه‌ڵاتیان بكاته‌وه له ڕوی دارایی و ماددییه‌وه ده‌ستبخاته ناو سه‌رمایه كه‌ڵه‌كه كراوه دزراوه‌كانیشیانه‌وه.
(پارتی و یه‌كێتی) تا ماوه‌یه‌كی زۆر‌و نادیار له دوڕیانێكدا ده‌مێننه‌وه‌و ناتوانن خۆیان ساغبكه‌نه‌وه ،یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت له گیرفان و قاسه‌و ژێرزه‌مینه نهێنی و شاردراوه‌كانیان ئه‌م له‌شكره له (كادروئه‌ندام وده‌نگده‌روبه‌ڵته‌جی- شه‌للاتی) بژیه‌نن ،یان دوریان بخه‌نه‌وه له خۆیان و نانبڕاویان بكه‌ن و فڕێیان بده‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بیانكه‌نه‌وه به گژ خۆیاندا!.
هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه و له‌شكری چه‌كبه‌ده‌ستیش كه ده‌یانپارێزێت له دوژمنانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، ئه‌م ژماره‌یه‌ش نه وه‌كو قه‌باره‌و نه وه‌كو قورسایی و نه وه‌كو چۆنایه‌تی و چۆنایه‌تی ئێستا نامێنێته‌وه‌و به‌رده‌وام نابێت.
واتا: هه‌ر دو حیزب، هێواش هێواش، ورده ورده له ماوه‌ی (4-5) ساڵدا چ له ڕوی قه‌باره‌و ژماره‌و سه‌نگ و سوكی ته‌رازوی هێزه‌وه، چ له ئاستی جه‌ماوه‌ریی و چ له سه‌ر ئاستی حیزب و سه‌ربازی و سیاسییه‌وه وه‌كو ئێستا‌و ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردو نامێننه‌وه‌و ده‌پوكێنه‌وه!
ئه‌م دۆخه سیاسییه نوێیه‌ش، ده‌رفه‌ت و ئاسۆیه‌ك له به‌ر ده‌می هێزی نوێ و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌كتیڤ و شۆڕشگێڕ‌دا ده‌خوڵقێنێت بۆ گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی شۆڕشگێڕانه، چ له ڕوی بابه‌تییه‌وه چ له ڕوی خودییه‌وه، كه تا ئێستا ئه‌م دو فاكته‌ره بۆ ئه‌م مۆدیله له حیزب و حیزبایه‌تییه له كوردستاندا پێنه‌گه‌یشتوه‌و كامڵ نه‌بوه، هه‌روه‌ها ئه‌م كاراكته‌رو ده‌موچاوه سكرابانه‌ی كه ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌و ژماره‌شیان (50-60) كه‌س ده‌بێت، بۆ خۆیان ده‌ڕۆن، یان ده‌خرێنه ناو شێتخانه و مۆزه‌خانه‌و زیندانه‌كان و زبڵدانی بێڕه‌حمانه‌ی مێژوه‌وه.
له ئێستاوه باشوری كوردستان، ده‌روازه‌و په‌نجه‌ره‌كانی به‌ڕوی ئه‌گه‌ری بومه‌له‌رزه‌ی چواره‌مدا كراوه‌یه، ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی ئیتر له زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی یه‌زدانیه‌وه ده‌گۆڕێت و داده‌به‌زێته سه‌ر زه‌وی، بۆ بومه‌له‌رزه‌ی به‌سزاگه‌یاندن و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ئافه‌ریده پاك و بێ گوناهه‌كانی له (فیرعه‌ونه‌كانی نه‌وت و دۆلار) و تاغوته‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی و خیانه‌تكاران و پیلانگێڕانی دۆزی نه‌ته‌وا‌یەتی!.