(سبه‌ی):
دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵایه‌كی هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشوی دارایی حكومه‌تی عێراقی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی پوچه‌ڵكرده‌وه.
ئه‌یاس ساموك وته‌بێژی دادگای فیدراڵی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا دادگای فیدراڵی تاتوێی چه‌ند سكاڵایه‌كی كردوه، یه‌كێك له‌و سكاڵایانه‌ش له‌لایه‌ن هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشوی دارایی حكومه‌تی عێراقه‌وه ئاراسته‌ی دادگا كرابو بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی پوچه‌ڵ بكرێته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌یاس ساموك، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی سكاڵاكاره‌وه سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌ی، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا ئه‌و سكاڵایه پوچه‌ڵ بكاته‌وه.