زەیتی كەتان سودی بۆ دڵ هەیە

‌(سبەی):

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی بەریتانی دەركەوتوە، بەكارهێنانی زەیتی ناوكی كەتان سودێكی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە و لە نەخۆشی دەیپارێزێت.

توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی نەخۆشخانەی سانت مایكڵ بەریتانی ئەنجامیانداوە و بۆیان دەركەوتوە كە بەكارهێنانی زەیتی كەتان سودی لەو دەرمانانە زیاتر كە  دژی نەخۆشی دڵ بەكاردەهێنرێت.

توێژرەكان بۆ ماوەی (12) هەفتە چاودێری دو گروپ خۆبەخشیان كردوە كەبەشێكیان زەیتی كەتانیان بەكارهێناوە و بەشەكەی دیكەش حەبی كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵیان خواردوە.

توێژەرەكان بۆیان دەركەوتوە كە ئەو گروپەی زەیتی كەتانیان بەكارهێناوە، رێژەی كۆلیسترۆڵی خوێنیان زیاتر دابەزیوە بە بەراورد بەو گروپەی حەبیان خواردوە بۆ دابەزینی ڕێژەی كۆلیسترۆڵ، ئەمەش بۆتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی دڵ بە رێژەی (78٪).

كۆتای توێژینەوەكە ئاماژە بەوەش دەكات كەزەیتی كەتان، ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شەكرە بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكاتەوە و پارێزگاری لە مێشككیش دەكات.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە