ئەمینداری یەكگرتو، بۆ نێوەندگیرى و ئاسایی كردنەوەى دۆخەکە لە ئەنكەرەیە

(سبەى):

ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، سەردانی توركیا دەكات ‌و بەشێك لە ئامانجى سەردانەكەی بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و ئەنكەرەیە و بەر لەسەردانەكەشی نامەیەكی بۆ ئەردۆغان ناردوە.

بەپێی زانیاریەكانی (تۆڕى میدیاى گۆڕان)، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، لە پێنجشەمەی رابردوەوە بە یاوەری وەفدێك سەردانی توركیای كردوە.

سەردانەكەی ئەمینداری یەكگرتو بۆ دو مەبەستە كە یەكێكیان بەشداریكردنە لە مەراسیمێكی حیزبیدا و ئامانجی دوەمی سەردانەكە هەوڵی نێوەندگیرییە لە نێوان هەولێرو ئەنكەرە.

سەڵاحەدین بەهادین لەسەردانەكەیدا چاوی بەچەند بەرپرسێكی باڵای توركیا دەكەوێت، بەتایبەت بەرپرسانی باڵای ئاكپارتی، پەیامی رەسمی حكومەتی هەرێم و  پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەیەنێتە  ئەو وڵاتە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (تۆڕى میدیاى گۆڕان) كەتوە لە ئاڵۆزیەكانی ماوەی رابردوی نێوان هەولێر و ئەنكەرەدا، ئەمنیداری گشتی یەكگرتو نامەیەكی ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان كردوە داوایكردوی سەرباری هەر نیگەرانیەك لەبەرامبەر ریفراندۆمەكەی هەرێم رەچاوی پەیوەندیەكانی چەند ساڵی نێوان هەرێم و توركیا بكات.

ئەمڕۆش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا نێچرڤان بارزانی ئامانجی ئەو سەردانەی بۆ توركیا پشتڕاستكردوەكە بەشێكی سەردانەكەی ئەمیندار بۆ نێوەندگیری نێوان هەولێر و ئەنكەرەیە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە