(سبەی):
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانییه‌وه ڤینچینزۆ مۆنتێلای راهێنه‌ری له پۆسته‌كه‌ی دورخسته‌وه و جینارۆ گاتوزۆی له شوێنه‌كه‌ی دانا.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلان كه‌مێك پێش ئێستا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی ڤینچینزۆ مۆنتێلای راهێنه‌ریان له تیپی یه‌كه‌م ده‌ركردوه.
دورخستنه‌وه‌ی مۆنتێلا به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانییه‌وه بو له وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا دوای ئه‌وه‌ی له هاوینی رابردو (200) ملیۆن یۆرۆیان له گواستنه‌وه‌ی یاریزانی نوێ خه‌رج كرد، به‌ڵام له (14) یارییدا ته‌نیا شەش بردنه‌وه‌ی هه‌یه و شەش دۆڕان و دو یه‌كسانبونیشی هه‌یه.
یانه‌ی میلان ئاشكراشیكردوه جینارۆ گاتوزۆی راهێنه‌ری تیپی لاوانیان شوێنی مۆنتێلا ده‌گرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی تاوه‌كو راهێنه‌رێكی نوێ بۆ یانه‌كه ده‌ستنیشانده‌كرێت، دیارترین ناویش له ئێستادا كارلۆ ئه‌نچیلۆتییه كه دوای دورخستنه‌وه‌ی له بایرن میونخ ئێستا بێكاره.