(سبەی):
پێده‌چێت سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان به یه‌كجاریی له بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وەکەی په‌شیمان ببێته‌وه و له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامبێت.
لەوبارەیەوە سەعد حه‌ریری، رایگه‌یاند: بارودۆخه‌كه ئه‌رێنییه و به‌ره‌و جێگیربون ده‌چێت و ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامبێـت هه‌فته‌ی داهاتو بڕیاری پاشگه‌زبونه‌وه له بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی حه‌ریری له كاتێكدایه، رۆژی چواری ئه‌م مانگه سه‌عد حه‌ریری له سعودیه‌وه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان راگه‌یاند و دوای ماوەیەک مانەوەی لەو وڵاتە گەڕایەوە لوبنان.
پێشتر میدیاكانی ئیتاڵیا له‌سەر زاری میشال عه‌ونی سه‌رۆكی لوبنانه‌وه بڵاویان كرده‌وه، حه‌ریری له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
عه‌ون كه له ئێستادا به‌سه‌ردانێك له ئیتاڵیایه، به‌میدیاكانی راگه‌یاندوه: له چه‌ند رۆژی داهاتودا قه‌یرانه‌كانی لوبنان بە هاوکاریی لایەنەکان و بە تایبەت سەعد حەریری چاره‌سه‌ر ده‌بن.