(سبەی):
دادگای ده‌ستوری توركیا رۆژی شه‌شی مانگی داهاتو له باره‌ی داوای ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بڕیار ده‌دات.
میدیاكانی توركیا، بڵاویان كرده‌وه؛ دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، داوایه‌كی ئاراسته‌ی دادگای ده‌ستوری توركیا كرد و باس له‌وه ده‌كات كه زیندانی كردن و دادگایی كردنی په‌رله‌مانتاران به‌و شێوه‌یه دژی ده‌ستوره و ئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یان زیندانی كراون و پێویسته به شێوه‌یه‌كی ئازادانه پرۆسه‌ی دادگایی كردنیان به‌ڕێوه‌بچێت، دادگای ده‌ستوری توركیا بڕیاریداوه له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له شه‌شی مانگی كانونی یه‌كه‌م گفتوگۆ بكات و بڕیاری كۆتایی بدات.
ئه‌وه له كاتێكدایه، دادگای ده‌ستوری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گوڵسه‌ر یه‌ڵدرم، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، داوای ئازادكردنی ره‌تكردبوه‌وه.
دادگای ده‌ستوری توركیا چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، له دۆسیه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا، داوای ئازادكردنی دو په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌پارتێكی دیکەی په‌سه‌ند كردبو.