(سبەى):
وه‌زیرانی وڵاتانی سه‌ره‌كی ئه‌ندامی ئۆپێك له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ی كاركردنن به‌ستراتیژی كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌بازاڕی نه‌وتی خاو تا كۆتایی ساڵی داهاتو.
پێشبینی ده‌كرێت له كۆبونه‌وه‌ی ئۆپێك كه له‌ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌زیرانی نه‌وتی رێكخراوه‌كه بڕیاربده‌ن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به ستراتیژی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهانی ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان خواست و بڕی به‌رهه‌م و رێگریكردن له‌دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
ئێستا نرخی به‌رمیلێك نرخی نه‌وتی خاو (60) دۆلاری تێپه‌ڕاندوه و به‌به‌راورد به‌ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر (20%) زیادیكردوه. ئەوەش بە ئه‌نجامی رێکكه‌وتنی پێشوى وڵاتانی ئه‌ندامانی ئۆپێك و وڵاتانی دیکەى به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت دادەنرێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌یخه‌نه بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه به‌بڕی یه‌ك ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.