(سبەی):
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ تائێستا هیچ گفتوگۆیه‌ک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان نەکراوە و ئامادەیی خۆیشیان دەردەبڕن بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ک که له رێگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا بکرێت.
فڕۆکەخانەی سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانەوە رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتوە “هیچ تیمێکی فه‌رمی نه‌گه‌یشتۆته لامان بۆ گفتوگۆکردن یاخود کارکردن بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گه‌شته ده‌ره‌کییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ته‌نها (١٥) کارمه‌ندی چاودێری ئاسمانی له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدادی نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و گوزار سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌که‌ن وهیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به کردنه‌وه‌ی گه‌شته‌کان نیه”
هەروەها جەختیش دەکەنەوە لەوەی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ک که له رێگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا بکرێت.
دەقی رونکردنەوەکە
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی که باس له‌هاتنی تیمی حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌که‌ن بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
بە هەمولایەکی ڕادەگەیەنین که هیچ تیمێکی فه‌رمی نه‌گه‌یشتۆته لامان بۆ گفتوگۆکردن یاخود کارکردن بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گه‌شته ده‌ره‌کییه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی
وه ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ته‌نها (١٥) کارمه‌ندی چاودێری ئاسمانی له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدادی نێوده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و گوزار سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌که‌ن هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به کردنه‌وه‌ی گه‌شته‌کان نیه
وه‌ک هه‌موان ئاگادارن له‌سه‌ره‌تایی جێبه‌جێکردنی بڕیاری وه‌ستانی گه‌شته‌کان تا ئێستاش فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ک که له ڕێگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا بکرێت
هه‌رچه‌نده فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌شێکه له جێبه‌جێکاری هه‌ر یاسایه‌ک که له ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقیه‌وه ده‌رده‌چێت به‌ڵام تائێستا هیچ گفتوگۆیه‌ک له نێوان ئه‌م دو دامه‌زراوه‌دا ئه‌نجام نه‌دراوه
لێره‌وه هه‌موان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه له کاتی ده‌رچونی هه‌ر بڕیارێک له‌و باره‌یه‌وه له زوترین کاتدا بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه
ئومێد ده‌که‌ین له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بڕیاری کردنه‌وه گه‌شته ده‌ره‌کییه‌کان بدرێت
له‌گه‌ڵ رێزدا
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
بەشی پەیوەندی یەگشتیەکان و ڕاگەیاندن
٢٠١٧/١١/٣٠