(سبه‌ی):
ئۆپێك و وڵاتانی تری به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت رێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌بازاڕی بڕی نه‌وت تا كۆتایی ساڵی (2018) به مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له نرخی نه‌وت.
له‌و كۆنگره‌یه‌كدا كه دوێنێ پێنجشه‌ممه له باره‌گای ئۆپێك له ڤیه‌ننا به‌ڕێوه‌چو، وه‌زیرانی نه‌وتی هه‌ر (24) ئه‌ندامه‌كه‌ی ئۆپێك و ڕوسیا و وڵاتانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك، رێككه‌وتن له‌سه‌ر چاوخشاندنه‌وه به ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ زیادبونی زیاتری نرخی نه‌وت كه بوارده‌دات به كۆمپانیاكانی نه‌وتی ئه‌مریكا جارێكی تر ده‌ستبكه‌نه‌وه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌ردین.
خالید فالیح وه‌زیری نه‌وتی سعودیه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا‌و بڕیارێكی گرنگه.
وتیشی: پێشبینی ده‌كرێت خواست له‌سه‌ر نه‌وت له‌ئاستێكی باش‌دا بێت هه‌روه‌كو له‌ماوه‌ی دو ساڵی رابردو بینیمان كه پێشبینیمان نه‌ده‌كرد به‌و شێوه‌یه بێت.