(سبەی):
ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، داوا ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەفەرمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم رابگه‌یه‌نێت.
سادق له‌ببان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی، رایگه‌یاند: ته‌نها ئه‌وه به‌س نییه رێز له بڕیاری دادگای فیدراڵی بگیرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم بەفەرمی رابگه‌یه‌نێت.
له‌ببان، ئاماژەی بەوەکرد؛ ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم رابگه‌یه‌نێت و دان به‌وه‌دا بنێت سازدانی ریفراندۆم هه‌ڵه بوه، ئه‌گه‌ر ناتوانێت ئه‌و كاره بكات پێویسته حكومه‌تێكی نوێ پێكبهێنرێت به به‌شداری هه‌مو لایه‌نه‌كان كه نوێنه‌رایه‌تی شه‌قامی كوردستان بكات و بتوانێت رێوشوێنی گونجاو بگرێته‌به‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی خەڵکی كوردستان.