لە بەرەبه‌یانی زوەوە به‌سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دێرین له چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی موچه‌ی مانگی شوباتدا بون، به‌شێك له‌وان كه رێگایه‌كی دوریان بڕیوه نازانن موچه‌ی مانگی چه‌ند وه‌رده‌گرن، به‌س ئه‌وه ده‌زانن كه (14) موچه‌یان لای حكومه‌ته‌وه تاڕاده‌یه‌ك ده‌ستیان له‌وه‌رگرتنه‌وه شتوه.
وه‌ك به‌شێك له‌و خانه‌نشینانه ده‌ڵێن ماوه‌ی دو مانگه بڕی (100) هه‌زار دیناریان لێده‌بڕن، كه ده‌رماڵه‌ی منداڵ و خێزانه و ئه‌و بڕیاره ته‌نها سنوری ئیداره‌ی سلێمانی گرتوه‌ته‌وه و له هه‌ولێر موچه‌كه‌یان به‌بێ بڕین وه‌رده‌گرن.
به‌شێك له‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ی به‌رپرسیارێتیان له ناو حیزب و كۆمه‌ڵه‌كاندا هه‌یه ده‌ڵێن: ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی لە راده‌به‌ده‌ر له لیستی خانه‌نشینانی سه‌ربازیدا هه‌یه و داوا ده‌كه‌ن چاكسازی و پاكسازی له لیستی خانه‌نشیناندا بكرێت و لایەنی کەم كادری حیزبه‌كان له لیستی خانه‌نشینانی سه‌ربازیدا ده‌ربهێنن.
به‌پێی ئاماری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نزیكه‌ی (230) هه‌زار خانه‌نشین له هه‌رێم موچه وه‌رده‌گرن، له‌و ژماره‌یه (160) هه‌زاریان له‌سه‌رلیستی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌دان، زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه كادری حیزبه‌كانن و له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خانه‌نشین كراون و پله‌ی جیاوازی سه‌ربازیان پێدراوه.