دواجار بڕیارەکەی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

(سبەی):

دواجار دادگای باڵای ئەمەریکا‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ترەمپی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ گەشتی هاوڵاتیانی هەشت وڵات کە شه‌ش وڵاتیان بە‌ زۆرینه‌ موسڵمانن بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان پەسند کرد.

بە پێی هەواڵێکی‌ (بی‌ بی‌ سی‌)، له‌ كۆی‌ نۆ دادوه‌ری‌ دادگای‌ باڵای‌ ئه‌مەریكا، حه‌وت دادوەر كه‌ پێشتر بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپیان راگرتبو، لە بڕیاره‌كه‌یان كشاونەتەوە‌.

هه‌رچه‌نده‌ پەسەندکردنی بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ لەلایەن دادگای‌ باڵاوە، رێگه‌ له‌ گه‌شتكردنی‌ هاوڵاتیانی‌ کۆریای باکور و ڤەنزوێلا و (چاد، ئێران، سۆماڵ، سوریا‌، یه‌مه‌ن ‌و لیبیا) ده‌گرێت، به‌ڵام هێشتا چه‌ند كۆسپێكی‌ یاسایی‌ له‌به‌رده‌مدا ماوه‌.

دوای‌ راگرتنی‌ بڕیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌، سێ‌ جار تره‌مپ گۆڕانكاریی‌ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌دا هێناوه‌، له‌ سێیەم بڕیاردا هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆریای‌ باكور ‌و فه‌نزوێل بۆ بڕیاره‌كه‌ زیاد كراون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە