داوای چارەسەری كێشەكانی هەرێم ‌و بەغدا دەکەن بە رێگەی گفتوگۆ

(سبەى):

ترەمپ ‌و ماكرۆن، جەخت لەسەر چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم ‌و بەغدا دەكەنەوە بە رێگەی گفتوگۆ.

كۆشكی سپی رایگەیاند؛ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ‌و ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ كردوە و هەردولا جەختیان لەسەر ئەوە كردوەتەوە، كە پێویستە حكومەتی عێراق ‌و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان ناكۆكیەكانی نێوانیان بە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بكەن.

ترەمپ ‌و ماكرۆن، پێداگیرییان كردوە لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ‌و سەقامگیری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و باكوری ئەفەریقیا.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە