دواى چوار ساڵ؛ هیچ جوڵەیەكی دیکە لە كەیسی تیرۆكردنەكى کاوە گەرمیانیدا نییە

هاوسەر و کەسوکارى شەهید کاوە گەرمیانى لەسەر گۆڕەکەى

(سبەى):

لە چوارەمین ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانیدا بڕیارە زنجیرەیەك چالاكی جۆراو جۆر لەكەلار بەڕێوەەچێت و خەڵاتی ئاڵتونی كاوە گەرمیانیش ببەخشرێت.

جەزا محەمەد، یەكێك لە رێكخەرانی مەراسیمەكان رایگەیاند؛ لە یادی چوار ساڵەی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانیدا زنجیرەیەك چالاكی جۆراو جۆر بەڕێوەدەچن و مەراسیمی سەرەكی لە كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی وەرزش و لاوانی كەلار دەبێت و تێیدا خەڵاتی ئاڵتونی كاوە گەرمیانی دەبەخشرێت.

وتیشی: “سەعات (8)ی شەو تا ساتەوەختی تیرۆكردنی كاوە گەرمیانی لە بەردەم ماڵی دایكی كاوە و لەو جێگەیەی تیرۆ كرا كۆبونەوەیەك ئەنجامدەدرێت”.

لاى خۆیەوە كاروان ئەحمەد، برای شەهید كاوە گەرمیانی وتی: “تائێستا جگە لەوەی كەسێك بە تاوانی تیرۆكردنی كاوە گەرمیانی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە هیچ جوڵەیەكی تر لە كەیسی تیرۆكردنەكەدا نەكراوە”.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە