“ئاشتى هەورامى سیمبوڵی شكست و نەهامەتیە”

سالار مەحمود

(سبەى):

ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت؛ وەزیری سامانە سروشتییەكان سیمبوڵی شكست و نەهامەتیە لە حوكمڕانی كوردستاندا و بانگهێشتكردنەكەشی بۆ پەرلەمان تاقیكردنەوەیەكە بۆ حكومەت و دەبێت پێوەی پابەند بێت.

سالار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئاشتى هەورامى وەزیرى سامانە سروشتیەکانى حکومەتى هەرێم بە سیمبوڵی شكست و نەهامەتی لەقەڵەمدەدات و بەپێویستى دەزانێت لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت و دەڵێت:”بانگێشتكردنەكەی ئاشتی هەورامی بۆ پەرلەمان تاقیكردنەوەیەكیشە بۆ حكومەت”

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: “ئەم پرۆسەی حوكمڕانیەی هەرێمی كوردستان ستەم بەرهەمدەهێنێت و سەرجەم ئەو قەیرانانەی كە روبەروی هەرێم بونەتەوە حكومەت بەرپرسیارە لێیان”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە