(سبەی):
سوپای روسیا رایده‌گه‌یاند، ئه‌ركه‌كانی له‌سوریا به‌سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێكردوه و رێكخراوی تیرۆریستیی داعشیشی له‌و وڵاته تێكشكاندوه.
ته‌له‌فزیۆنی روسیا له‌زاری ژه‌نەراڵ سێرگی رۆدسكی به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپراسیۆنه سه‌ره‌كیه‌كان بڵاویكرده‌وه، له‌قۆناغی كۆتایی تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعشدا له‌سوریا، هێزی ئاسمانیی روسیا رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریی هه‌بو.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای روسیا له‌سوریا به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێكردوه‌و هیچ ناوچه‌یه‌ك نه‌ماوه له‌و وڵاته له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعشدا بێت.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی سوپای ڕوسیا هه‌روه‌ها رایگه‌یاند؛ ئه‌و هێزه‌ی سوپای ڕوسیا كه له سوریا جێگیربوه، پارێزگاریی له رێكه‌وتنه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئاگربڕ و گه‌ڕانه‌وه‌ی بارودۆخی ژیانی ئاسایی ده‌كات له‌و وڵاته.