ئەمەریکا: سزاکانی سەر روسیا بەردەوام دەبێت

(سبەی):

ریكس تیله‌رسۆن، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مەریكا جەخت له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ واشنتۆن ده‌كاته‌وه‌ به‌رامبه‌ر روسیاو رایده‌گه‌یه‌نێت سزاكانی‌ ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر روسیا به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی‌ هێزه‌كانی‌ له‌ ئۆكرانیا ده‌باته‌ ده‌ره‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ رێكخراوی‌ ئاسایش و هاریكاریی‌ له‌ئه‌وروپا، ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مەریكا رایگه‌یاند؛ روسیا ده‌ستی‌ هه‌یه‌ له‌و ململانێ و بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی‌ لە رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا هه‌یه‌.

وتیشی: روسیا چه‌ك ده‌دات به‌و هێزانه‌ی‌ دژی‌ حكومه‌تی‌ ئۆكرانیا ده‌جه‌نگن و مه‌شقیان پێده‌كات و خۆشی‌ به‌شێكه‌ له‌و پێشێلكاریانه‌ی‌ له‌و ناوچه‌یه‌ روده‌ده‌ن.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مەریكا رونیکردەوە، له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ رۆژهەڵاتی ئۆكرانیاوه‌ هاوڕاین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له‌ئه‌وروپا و پێمانوایه‌ تا روسیا هێزه‌كانی‌ نه‌باته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌و وڵاته‌، سزاكان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە