پێنجەم بالۆندۆر بۆ رۆناڵدۆ

(سبەی):

کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بۆ ساڵی (2017) بەدەستهێنا و ئەوەش پێنجەمین جارە لە ژیانی وەرزشیدا ئەو خەڵاتە بەدەست بهێنێت و ژمارەکەی لەگەڵ میسی رکابەری هاوتا کردوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ناوی براوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ناسراو بە (بالۆندۆر) بۆ باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی (2017) کە لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە دەبەخشرێت، ئاشکرا کرا و بۆ جاری پێنجەم لە ژیانی وەرزشیدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەو خەڵاتەی بەدەستهێنا.

هەروەها لە پلەی دوەمدا لیۆنێل میسی هات و پلەی سێیەمیش یاوەری بوفۆنی گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆس بو.

بە وەرگرتنی پێنجەم خەڵاتی بالۆندۆر، رۆناڵدۆ ژمارەی تۆپە ئاڵتونییەکانی لەگەڵ لیۆنێل میسی هاوتا کردەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵی رابردو رۆڵی گەورەی هەبو لە بەدەستهێنانی نازناوەی خولی لالیگا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و سوپەری ئیسپانیا و ئەوروپا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید، جگە لەوەش لەلایەن فیفاوە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا و جیهانی پێ بەخشرا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە