رۆژانە نزیکەى (50) كرێكاری بیانی هەرێم جێدەهێڵن

ژمارەیەک کرێکارى بیانى لە باخى گشتى سلێمانى .. فۆتۆ: ئینتەرنێت

(سبەى):

قەیرانى دارایى و سیاسەتى هەڵەى ئابورى دەسەڵاتدارانى هەرێم، تەنها نەبوەتە بارگرانى بۆ هاوڵاتییانى هەرێمى کوردستان، بەڵکو بەشێکى ئەو کەسانەى لە ساڵانى رابردودا بۆ کارکردن هاتبونە هەرێم ئێستا دەگەڕێنەوە.

نەزمی موسا جێگرى بەڕێوەبەری گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت:”بەهۆی كەمی كار و پرۆژەكانەوە رۆژانە (40 بۆ 50) كرێكاری بیانی هەرێم بەجێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان”.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ساڵانى رابردودا هەرێمى کوردستان لەگەشەکردندابو، جگە لە داهاتى نەوت و ناوخۆ لە بەغداوە پشکى هەرێم رەوانەدەکرا، بەڵام بەهۆى سیاسەتى هەڵەوە لەبرى گەشەپێدانى زیاتر جگە لە قەیرانە سیاسیەکان قەیرانى ئابورى و دارایى بەرۆکى هاوڵاتیانى گرت و تادێت ئەرکى سەرشانى خەڵک قورستر دەبێت بەتایبەت بەهۆى سەپاندنى پاشەکەوتى موچە و نەدانى ئەو بڕەش لە وادەى خۆیدا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە