(سبەی):
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌دژی ناونه‌هێنانی هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیستمی به‌رگری عێراق و ناونه‌هێنانی له وتاری سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه نه‌ك هه‌ر سته‌مه له قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵكو سته‌م و ناحه‌قییه به‌رامبه‌ر هه‌مو هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان وێڕای ئیدانه‌كردنی عەبادی، هیوادارن ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عه‌بادی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكدا نه‌بێت بۆ به ئامانجگرتنی ئه‌زمونی فیدراڵی و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی نێوان پێكهاته‌كان و داواده‌كه‌ن سەرۆک وەزیران داوای لێبوردن بكات و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی راست بكاته‌وه و هیواخوازیشن رابردو له بیربكرێت و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبدرێته‌وه و له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵوێستی ئیجابییه‌وه متمانه بنیات بنرێته‌وه.