د.یوسف محەمەد
دوێنێ (9/12) رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بو، فه‌ساد له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته تروپكی تێكدانی كۆی ژیانی سیاسی و ئابوری و ئه‌منیی هه‌رێم، به راده‌یه‌ك كه ئێستا مافیاكانی گه‌نده‌ڵی حوكمی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
گه‌نده‌ڵی له كوردستان نه‌ك ته‌نها بوه‌ته هۆی به‌هه‌ده‌ردانی ده‌یان ملیار دۆلاری سامانی گشتی، به‌ڵكو بوه‌ته هۆی نغرۆ كردنی ئابوریی هه‌رێم له قه‌رزی ناوخۆیی و دەرکی.
ئه‌ركی جه‌نگی سه‌ره‌كیی و هه‌نوكه‌یی هه‌مو ئه‌وانه‌ی له گه‌نده‌ڵی نه‌گلاون، رێبه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵكی كوردستانه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مافیاكانی گه‌نده‌ڵی به هه‌مو شێوازێك.
وه‌ك له برۆكسل له میانی وتارێكمان له كۆنفڕانسی نێوده‌وڵتیی “یه‌كێتیی ئه‌وروپا،توركیا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كورد” له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پێشكه‌شمان كرد، پشتیوانیی هه‌ر هه‌وڵێكی ناوخۆیی و عێراقی ده‌كه‌ین له شه‌ڕی دژی گه‌نده‌ڵی.
له هه‌ر شوێنێك له دونیادا بكرێت ده‌بێت به‌دوای گه‌نده‌ڵكارانی هه‌رێم و به‌دادگایی گه‌یاندنیان بچین ماده‌م له هه‌رێمدا ئه‌م كاره ئه‌سته‌م بێت.
پێشم وایه ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت دژی گه‌نده‌ڵی بوه‌ستێته‌وه و چاكسازی بكات، چونكه به‌شێكی زۆریان خۆیان له گه‌نده‌ڵی گلاون و حكومه‌ت خۆی به‌رپرسیاره له به‌هه‌ردانی سامانی گشتی.
ئه‌و ئیلتیزامه گه‌وره ئابورییانه‌ی ئه‌م حكومه‌ته له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان دروستی كردوه، هه‌رگیز پێی جێبه‌جێ ناكرێت.
بۆیه باشترین كارێك كه ئه‌م حكومه‌ته بیكات داننانه به شكست و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاری و وازهێنانه.
كاتی چاوه‌ڕێ كردن له كۆتایی نزیك بوه‌ته‌وه و ئیتر كاتی هه‌نگاوی كرداریی خێرایه، وه‌گه‌رنا ژیانی خه‌ڵك و قه‌واره‌ی هه‌رێم له مه‌ترسیدایه.