(سبەی):
روسیا شكستهێنانی شه‌ڕی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست به سه‌ركه‌وتنی خۆی داده‌نێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیاش رایده‌گه‌یه‌نێت؛ سه‌ركه‌وتنه‌كانی روسیا له سوریا مه‌دزن.
ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له فه‌یسبوك نوسیویەتی” به‌م دواییانه له وڵاتانی رۆژئاواوە لێدوان ده‌درێت كه هۆكاری شكستهێنانی داعش له سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌ك روسیا. دوایین لێدوانیش له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بو”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا وێڕای ره‌خنه‌ی توندی له‌و لێدوان و راگه‌یاندنانه و به‌گاڵته‌جاڕیی باسكردنی، جه‌ختیكرده‌وه‌ته‌وه كاریگه‌ریی و هێزو توانای روسیا شكستیهێنا به چه‌كدارانی داعش له سوریا و ده‌وروبه‌ری، له‌به‌رئه‌وه داوایكردوه كه سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانی روسیا نه‌دزرێت.