(سبەی):
بۆ گه‌یاندنی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به‌سه‌رجه‌م قه‌یرانه سیاسی و ئیداریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌فدێك له رێكخراوی ئاڵای سپی بۆ پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه سه‌ردانی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات.
له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشوازی كرد له وه‌فدێكی رێكخراوی ئاڵای سپی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا وه‌فدی میوان له رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه داوایان كرد بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوكاربێت بۆ ئه‌و داواكارییه‌ی كه هه‌یانه ئه‌ویش تێپه‌ڕاندنی هه‌رێمی كوردستانه له‌م بارودۆخه به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی چه‌ند ده‌سته و لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ریه‌ك له قه‌یرانه سیاسی و ئیدارییه‌كان.
وه‌فده‌كه پێکهاتبون له مامۆستایانی ئاینی و یه‌كێتی زانایانی كوردستان، پرۆژه‌كه‌شیان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه كاری له‌سه‌ربكه‌ن.