(سبەی):
کەمێک پێش ئێستا تیروپشکی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا راکێشرا و چەندین یاری ئاگرین لەخۆ دەگرێت.
لە تیروپشکەکەدا یانەی بەرشەلۆنە روبەڕوی یانەی چێڵسی دەبێتەوە و ریاڵ مەدریدیش لەگەڵ پاریس سان جێرمان یاری دەکات، هەروەها یانەی تۆتنهام روبەروی یۆڤانتۆس دەبێتەوە.
یانەی پۆرتۆش بەرامبەر لیڤەرپوڵ یاری دەکات و شاختاریش روبەروی رۆما دەبێتەوە، هەروەها مان یونایتدیش روبەری ئیشبیلیە و بایرن میونخ روبەروی بێشکتاشی تورکی دەبێتەوە، جگە لەوەش مان سیتی لەگەڵ بازل-ی سویسری یاری دەکات.
یارییەکانی چون لە رۆژانەی (13 و 14 لەگەڵ 20 و 21)ی مانگی شوباتی ساڵی داهاتو بەڕێوە دەچێت و یارییەکانی هاتنەوەش لە (6 و7) لەگەڵ (13 و 14)ی ئازاری ساڵی داهاتو بەڕێوەدەچێت.