(سبەی):
پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین بۆ ده‌ستنیشان كردنی قایمقامێكی نوێ سه‌ردانی خورماتو ده‌كات و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی خورماتو ئاشکرای دەکات: دانانی قائیمقامی قه‌زاكه بۆ سبه‌ینێ دواخراوه.
سه‌ردار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قەزای خورماتو به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین بۆ ده‌ستنیشان كردنی قائیمقامی نوێی خورماتو سه‌ردانی قه‌زاكه‌ی كردوه، به‌ڵام دانانی قائیمقام بۆ سبه‌ینێ دواخراوه.
وتیشی :”له كۆی 21 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن ته‌نها نۆ ئه‌ندامی پێكهاته‌ی توركمان و عه‌ره‌ب ئاماده بون، له‌به‌رئه‌وه پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خورماتوی راسپارد بۆ بانگهێشت كردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه قائیمقامی نوێی خورماتو دابنرێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی خورماتو ئاشکرای کرد؛ ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامه كورده‌كانی ئه‌نجومه‌نی خورماتو به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه نه‌بون به‌ڵام نازانن سبه‌ینێ به‌شدار ده‌بن یان نا؟.
شەلال عەبدول، قائیمقامی خورماتو لەسەر پشکی کورد، لە دوای روداوەکانی (16)ی ئۆکتۆبەر و گەڕانەوەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ کەرکوک و خورماتو و ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان، نەگەڕاوەتەوە سەر کارەکەی و ئێستا پۆستەکەی بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت.