ئه‌مەریكا نێوه‌ندگیری‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات

(سبه‌ی‌):

باڵیۆزی‌ ئه‌مەریكا له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پشتیوانی‌ له‌ عێراقێكی‌ یه‌كگرتوی‌ فیدراڵی‌ دیموكرات ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها نێوه‌ندگیری‌ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان،

له‌میانی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس، دۆگلاس سیلیمان رونیكرده‌وه‌، ده‌یانه‌وێت له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان حكومه‌تێك پێكبێت كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌مو پێكهاته‌كان بكات.

وتیشی‌: گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ ئامانجی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ هه‌مو عێراقییه‌كه‌، هه‌روه‌ها پشتیوانی‌ دروستبونی‌ حكومه‌تێكی‌ كوردی‌ به‌هێز ده‌كه‌ین كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌مو پێكهاته‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد بكات، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستوری‌ عێراقدا پشتیوانی‌ ئه‌مه‌ ده‌كه‌ین، بۆیه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ و نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایاگه‌یاند هه‌ردولا پشتیوانی‌ له‌ بیرۆكه‌ی‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوانیان.

هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌داا، دۆگلاس سیلیمان وتی‌: ئێران رێزی‌ سه‌روه‌ریی‌ وڵاتانی‌ دراوسێی‌ ناگرێت و هیچ كۆمه‌كێكی‌ مرۆیی پێكه‌ش به‌ عێراق نه‌كردوه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە