(سبەى):
دوای چەند رۆژێکی کەم لە گەڕانەوەی بۆ کوردستان و جێبەجێکردنی چەند کارێک، جارێکی دیکە ئاشتی هەورامی گەڕایەوە بەریتانیا.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد؛ دوای (65) رۆژ ئاشتی هەورامیان بۆ کاری تایبهت هێنایانهوه، ههندێک کاریان پێکرد، چهند رۆژێکه ئاشتی ههورامی کوردستانی جێهێشتوه و دیسانهوه له لهندهنه.
ئاماژەی بەوەشکرد؛ پێشتر فشاریان کردوە بۆ ئەوەی لە پەرلەمان لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت، بەڵام لەلایەن سەرۆکایەتی حکومەتەوە رێگرییان لێکراوە و تەنانەت بۆ کۆبونەوەی دوێنێ چوارشەممەی نێوان حکومەت و پەرلەمان دهبو ئاشتی ههورامی ئامادەبوایە، بەڵام سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت وەڵامیان نەداونەتەوە سەبارەت بە ئامادەنەبونی.
هاوکات، سالار مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: هێشتا حکومەت حساب بۆناڕەزایەتی خەڵک ناکات، دوبارە بەکارێکی نادیارو ناڕونی دیکە وەک (67) رۆژەکەی جاری پێشو، “ئەندازیاری ھەڵلوشینی قوتی خەڵک و کوردستان وێرانکەر (ئاشتی ھەورامی) ناردویانەتە، دەرەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە دو مانگ لەبەریتانیا کە رۆێک پێش داخستنی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتبو گەڕایەوە کوردستان.
رۆژی پێنجی ئەم مانگەش فەرمانێکی دەرکرد، بۆ پێدانی (13) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کێڵگەی نەوتی شێخان بە کۆمپانیا عێراق ئۆیڵ لەبری قەرزی کاش و بە نرخی (18) دۆلار کەمتر لە نرخی نەوتی برێنت بۆ ماوەیەکی دیاری نەکراو، بەبێئەوەی هیچ زانیارییەک لەسەر قەرزەکە و ماوەکەی و بڕەکەی بکات.