مالیكی‌ داوای‌ كۆتاییهاتنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غداد ده‌كات

(سبه‌ی‌):

نوری‌ مالیكی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دادگای‌ فیدراڵی‌ ده‌رگای‌ له‌سه‌ر ریفراندۆم ‌و ئه‌نجامه‌كانی‌ داخست و پێویسته‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا كۆتاییان پێ بێت.

مالیكی‌، كه‌ هاوكات سه‌رۆكی‌ ئیئتیلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسایه‌، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی‌ غه‌د ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: به‌هۆی‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمه‌وه‌، كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ له‌ نێوان حكومه‌تی‌ عێراق ‌و هه‌رێمی‌ كوردستاندا دروست بو، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ كۆتایی‌ به‌هه‌مو كێشه‌كان هێناوه‌.

مالیك وتیشی‌: كورد پێكهاته‌یه‌كی‌ سه‌ره‌كییه‌ له‌ عێراقدا و به‌شداریكردنی‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیی‌ عێراقدا پێویسته‌ ‌و ده‌بێت به‌گیانێكی‌ نیشتمانیی‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوش مالیكی‌ رونیكرده‌وه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێته‌ هۆی‌ گۆڕانكاریی‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیدا، هیچ كێشه‌یه‌كیشیان نییه‌ بۆ هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ كورددا.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە