(سبەی):
دۆخی خراپی گوزەران و ژیان بوەتە هۆکارێک کە ژمارەیەک لە کرێنشینانی هەرێم بۆ دابینکردنی پێداویستی ژیان و کرێی خان‌و، ناچاربن بە فرۆشتنی گورچیلەیان.
به‌هۆی نه‌بونی و خراپی دۆخیانه‌وە (12) كرێنشین له هه‌رێمی کوردستان گورچیله‌ی خۆیان فرۆشتوه و سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له مافی كرێنشینان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ئێستادا كرێنشینان له دۆخێكی سه‌ختی داراییدان و ئه‌گه‌ر حكومه‌ت یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونیان بۆ دابین نه‌كات، ئه‌وا فرۆشتنی گورچیله له حاڵه‌ته‌وه ده‌بێته دیارده.
چیرۆكه تراژیدییه‌كانی ژیان له‌م هه‌رێمی پڕ له قه‌یرانه‌دا هێنده زۆرن، كه ره‌نگه زۆربەیان نه‌بینرابن و نه‌بیسترابن، ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی ژیانی موچه‌خۆرانی جارێك سه‌خت كردبێت، ئه‌وا ژیانی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و كرێنشینانی دو هێنده سه‌ختتر كردوه.
ژنێک كه نه‌یوست نه ناوی نه وێنه‌ی بڵاوبكرێته‌وه، به چاوی پڕ فرمێسكه‌وه بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: كرێی پێنج مانگی خان‌و قه‌رزاره و ته‌نانه‌ت یه‌ك دیناری پێ نیه، بۆیه ده‌یه‌وێت گورچیله‌ی بفرۆشێت، تا قه‌رزی كرێی خانوی پێبداته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت ساڵی رابردو كرێی خانوی شه‌ش مانگ قه‌رزار بوه، بۆیه خاوه‌ن ماڵه‌كه پێی وتوه یان كرێی خانوه‌كه‌م بده‌رێ یان “ده‌ستدرێژیی سێکسیی” ده‌كاته سه‌ر.
كاروان به‌كر، باوكی شه‌ش منداڵه و كه‌مئه‌ندامه و كرێنشینه، مانگانه (300) هه‌زار دینار ده‌دات به كرێی خان‌و، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: (15) ملیۆن دینار قه‌رزاره، بۆیه ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت گورچیله‌ی بفرۆشێت.
تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمی كوردستان (12) كرێنشین گورچیله‌ی خۆیان فرۆشتوه.
به‌رهه‌م قه‌ره‌داخی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له مافی كرێنشینان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆ كرێنشینان دابین نه‌كات ئه‌وا فرۆشتنی گورچیله له حاڵه‌ته‌وه ده‌بێته دیارده.
له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (80) هه‌زار كرێنشین هه‌ن كه له ماوه‌ی ساڵانی قه‌یرانی داراییدا كرێنشینان سه‌ختترین ژیانیان به‌ڕێكردوه، ئه‌وه‌ش وایكرد كه چه‌ندین خێزانی كرێنشین جیاببنه‌وه و چەند کەسێکیان په‌نایان بۆ خۆ كوشتن بردوه.