(سبه‌ی):
هاوڵاتیانی شیلادزێ گردبونه‌وه و له هه‌وڵی رێكخستنی خۆپیشاندانێك بون، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه پارتی به زه‌بری هێز بڵاوه‌ی به خۆپیشانده‌ران كرد.
په‌یامنێری تۆڕی میدیای گۆڕان له دهۆك رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له چالاكوان و هاوڵاتیانی ناحیه‌ی شیلادزێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی له پاركی ئۆتۆمبێل گردبونه‌وه دژ به نه‌بونی موچه و كاره‌با و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تر، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان نه‌دا خۆپیشاندان بكه‌ن و بڵاوه‌یان پێكردن.
وتیشی: هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردوه كه نابێت خۆپیشاندان رێكبخه‌ن و ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر نه‌بونی كاره‌با و خزمه‌تگوزاریه‌كان دان به‌خۆیاندا بگرن.